سه‌رۆك بارزانی : یه‌كه‌ی 80ـی پێشمه‌رگه‌ی راسپارد به هانای ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه بچن كه له باڵه‌كایه‌تی به هۆی به‌فر گیریان خواردووه
دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر بارین سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه له خاله‌كانی چاودێری كردنی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هۆی زۆری به‌فر بارین گیریان خواردووه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو ده‌كاته‌وه سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی به هاناوه‌چوونی پێشمه‌رگه‌كانی بۆ یه‌كه‌ی 80 ده‌كردووه.
ده‌زگای میدیایی خواكوڕك گرته‌ی ڤیدیۆیی داواكاری پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كه‌ی هه‌شتای ده‌ست كه‌وتووه كه له بناری كۆدۆ له كاتی ئه‌ركدا داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ده‌كات كه به هانایانه‌وه بچن چونكه به هۆی به‌فر بارین ئاو وه‌ستاوه‌و كاره‌با پچڕاوه،دوای په‌یامه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی كردووه كه به هانای ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه بچن.
به پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌ی 80ـی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی راسپیاردووه كه به هانای ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه بچن كه سه‌ر به فه‌رمانده‌ی هه‌لگۆردن و له ئێستادا له بناری چیای كۆدۆ له ئه‌ركدان.