فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی روسی له سوریا تێكشكا و 98 كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه 25/12/2016 فرۆكه‌یه‌كی روسی كه‌له روسیاوه به‌ره‌و شاری لازقیه‌ی سوریا به‌ڕێكه‌وتبوو به‌هۆكارێكی نادیار تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رنشینانی ئه‌و فرۆكه‌یه پێكهاتبوون له تیپێكی موسیقای سه‌ربازی و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس و سه‌رباز پێكهاتبوو، كۆی ژماره‌ی سه‌رنشینان له 98 كه‌س بوون و سهرحهمیان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندووه كه‌له‌ئێستادا تیمێكی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی پارچه و پاشماوه‌كانی ئه‌و فرۆكه‌یه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هۆكاری تێكشكانهكه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.