وه‌زاره‌تی دارایی: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه قه‌رزی حكومه‌تی لایه له ماوه‌ی سێ مانگ قه‌رزه‌كانی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و مولكانه‌ی به ره‌هن داندراون له لای حكومه‌تن له بری قه‌رزه‌كه ده‌فرۆشرێن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/09/69628306_523650598370782_41360015369437184_n.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی په‌له‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسایی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی واژۆكرد و دواتریش له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم پڕۆژه‌كه واژۆكرا، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاساكه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزداری حكومه‌تن قه‌رزه‌كانیان بۆ حكومه‌ت بگێڕنه‌وه، له‌م رووه‌وه‌و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رێنماییه‌كانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ده‌ركرد.
سه‌ر چاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردوو كه له‌چوارچێوه‌ی پڕؤژه یاسایی چاكسازی وەزارەتی دارایی ڕێنمایی وەرگرتنەوەی قەرزی کۆمپانیا و بازرگانەکانی دەرکرد.
به پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هەر کۆمپانیا و بازرگانێک لەماوەی سێ مانگدا قەرزەکانی نەگێڕایەوە، دەبێت ئەو موڵکانەی بەرەهن دایاناوە لەبری قەرزەکە بفرۆشرێن