سكرتێری ناتۆ: عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ ده‌كات
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به بێ ئاماده‌بوونی كورد و سوونه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كانی له عێراق ده‌ركرد، سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندیی نیشانداوە بە مانەوەی هێزەکانی رێکخراوی ناتۆ و فراوانکردنی چالاکییەکانی بۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکان.
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ له لێدوانێكی میدیایدا رایگه‌یاندووه كه عێراق داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ‌و به‌رده‌وامی مه‌شقدان به هێزه عێراقیه‌كان ده‌كات، له داهاتووشدا هێزی زیاتر بۆ مه‌شقدانی سه‌ربازانی عێراق ده‌نێرین.
هێزەکانی ناتۆ لە ساڵی 2018وە بە 500 سەرباز و راوێژکاری سەربازییەوە دەستیان بە مەشقپێکردن و راوێژپێدانی هێزە عێراقییەکان کردووە، بەڵام دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە لە سەرەتای ئەمساڵ، چالاکییەکانی وەستاند، تاوەکو لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە 12-2-2020 وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە، بڕیاریاندا بە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانیان.