پارتی بۆ ئەو لایانەی كە دەلێت پارتی بەدوای پۆستە لەبەغدا روونكردنەوەی دا
ماوەیی چەند رۆژێكە میدیاكانی سلێمانی لەزاری چەند كەسێكی نابەرپرس بڵاو دەكەنەوە كە گوایە، پارتی لەچوارچێوەی پۆست مامەڵە لەگەڵ كاندیدی راسپێردراوی سەرۆكوەزیرانی كردووە، لەبەرامبەر ئەو چەواشەكاری و پێچەوانە تۆمەتبار كردنەی پارتی سەرچاوەیەكی نزیك لەفراكسیۆنی پارتی لە بەغدا ئاشكرای كردووە، هەموو هەوڵی ئەو حزبانەی كە قورسایی كورسیان نیە، دەیانەوێت تۆمەتی پێچەوانەی هەوڵەكانیان لە بەغدا بخەنە پاڵ پارتی”.
سەرچاویەكی نزیك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبەغدا دەشلێـ”، ئێمە لەسەر سێ بنەمای سەرەكی متمانە بە كاندیدی نوێی پۆستی سەرۆكوەزیران دەدەن لە بەغدا كە ئەوانیش (شەراكەت، تەوافق، تەوازن) ە ئینجا دوای قسە لەسەر پۆستەكان و دابەشكاری پۆستەكان بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دەكرێت، خۆ ئەگەر وانەبێت دەی بۆچی هەڵبژاردن دەكرێت، ئەوانەی كە قورسای كورسیان نیە، چەندین كاندیدیان پێشكەش كردووە، دەیانەوێت بەبێ كورسی هەرچی پۆستە لە بەغدا بۆخیان ببەن، بەڵام لە ئێستادا پارتی بەدوای مەبادئەكانە كە زۆر بەروونی و راشكاوانە رایگەیاندووە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، پارتی تاكە حزبە كە مەبادئەكانی دیاری كردووە بۆ بەشداری كردنی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق، هیچ حزبێك پێشمەرجێگی تری نیە، چ فراكسیۆنی گۆڕان چ فراكسیۆنی كۆمەڵ چ فراكسیۆنی یەكێتی هیچ یەكێك لەوانە هیچ هێلێكی گشتیان دیاری نەكردووە، تەنها بەدوای پۆستن ئەوەی روونە مەبدەئەكانی پارتیە، كە پێكهاتوون لە شەراكەت، تەوافق، تەوازن.