شێخ جه‌عفه‌ر: خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر لای یه‌كێتیش خائینن

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك و به‌شێكی گه‌وره‌ی خاكی كوردستان به‌ هۆی خیانه‌تی گرووپێكی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌ لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیر كران، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و گرووپه‌ له‌ لای یه‌كێتیه‌كانیش خائینن.

 

 

شیخ جەعفەر مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی به‌ دەنگی ئەمریكای راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێران له‌ گه‌ڵ گرووپێكی نێو یه‌كێتیدا كۆبووه‌ته‌وه‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك پچڕاندووه‌.

 

ئه‌و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی ئاشكراشی ده‌كات كه‌ ئێران لەگەڵ کاک کۆسرەت په‌یوه‌ندیه‌كانی پچڕاندووه‌، بەڵام لەگەڵ خەڵکانێک لەناو یەکێتی دانیشتووە کە لە16 ی ئۆکتۆبەردا هەماهەنگیان پێکەوە هەبوەو لای یەکێتی خائینن.

Back to top button