پارێزگاری سلێمانی: بەفەرمانی سەرۆکی حکومەت دەست دەکرێت بە دروستکردنی شەقامی ۱۰۰مەتری و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی دیکە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لەگەڵ کەم بوونەوەی باران و سەرماو سۆلە پڕۆژەی دروست کردنی شەقامی بازنەی ۱۰۰مەتری سلێمانی دەست پێدەکات، پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیێنێت بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت شەقامی ۱۰۰مەتری و چەند پڕۆژەیەکی دیکە لە سلێمانی دەست پێدەکەن لەو بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگه‌یه‌ندراوێك له پارێزگای سلێمانییه‌وه
دوای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌زامه‌ندیی به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری سلێمانی، به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه؛ سوپاسی هیممه‌ت و پشوودرێژیی خه‌ڵكی جوامێری پارێزگاكه‌مان و، بڕیاری به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و، هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزان سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی شاره‌وانی و دارایی و پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه (له هه‌ردوو كابینه‌ی ئێستا‌و پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)و، لیژنه‌ی باڵای پێداچوونه‌وه‌ی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، پارێزگای سلێمانی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و بۆردی سه‌رپه‌رشتیكردنی شه‌قامی سه‌د مه‌تری و هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه‌ی له دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه له به‌ڵێنه‌وه ببێته بڕیار‌و پڕۆژه‌ی جێبه‌جێكردن، ده‌كه‌ین.
چاودێر‌و چاوه‌ڕوانین، گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان، وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا هاتووه، به‌شێوه‌یه‌كی شیاو‌و شایسته ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه نیشتمانییه به كات و كوالێتی خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئومێد ده‌كه‌ین به هیممه‌ت و هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك، پڕۆژه‌كان بخرێنه‌وه سه‌رپێی خۆیان و له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی سه‌د مه‌تریدا، كاری پێویست بۆ قۆناغه‌كانی تری پڕۆژه‌كه‌ش بكرێت، ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا؛ پڕۆژه‌ی ئه‌نده‌رپاسه‌كانی سلێمانی و به‌نداوی چه‌ق چه‌ق ته‌واو بكرێن و، پڕۆژه‌ی به‌نداوی خێوه‌ته له نزیكترین كاتدا جێبه‌جێ بكرێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
١٣/٢/٢٠٢٠