له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆله‌ندا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو ته‌قینه‌وه له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆله‌ندا روویدا، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه روویداوه‌و ئه‌مه‌ش ترس و دڵراوكێی له لای هاوڵاتی هۆله‌ندی دروست كردووه‌و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش راگه‌یێندراوێك له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاو ده‌كاته‌وه.
له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕؤ پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند:ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە بانكی ئای. ئێن جی بانك له‌ئەمستەردام روویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ دوو تەقینەوەی دیكە روویداوه به هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بوو.
ئەم تەقینەوە لە كاتێكدایە كە دوێنێ دوو تەقینەوەی هاوشێوەی ئەوی ئەمڕۆ لە بنكەیەكی پۆستەو گەیاندن روویدا بەڵام زیانی گیانی نەبوو.