قایمقامی قه‌زای سۆران رێگای هه‌ولێر- سۆران به‌ هۆی به‌فر داخراوه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن مه‌ترسی هه‌یه‌

 


دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی باران بارین سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك زۆری به‌فر ته‌گه‌ره‌ی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه‌و له‌ قه‌زای سۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێریش نزیكی 30 سانیتمه‌تر به‌فر باریوه‌و قایمقامی قه‌زای سۆران له‌و باریه‌وه‌ هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیان رایگه‌یاندووه‌ رێگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و سۆران داخراوه‌ و هاتوچۆ له‌و رێگایه‌ په‌كی كه‌وتووه‌.

كرمانج عزه‌ت، قایمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاند، هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو، رێگای هه‌ولێر – سۆران داخراوه‌ و به‌كارهێنانی ئه‌و رێگایه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌.

داواش له‌ هاووڵاتیان و شۆفێران ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێگایه‌ به‌كارنه‌هێنن.

 

Back to top button