هێڕشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی K1 له كه‌ركووك كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراوه

دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك هێڕشكراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی عێراق له سنوره‌كانی كه‌ركووك و ئه‌نبار كه‌مێك پێش ئێستا به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له سنووری پارێزگای كه‌ركووك.كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكای تێدا جێگیر كراون..
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به چه‌ند رۆكێتێك هێڕشكراوه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له سنوری كه‌ركووك تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كانی نه‌زاندراوه.
له كۆتایی ساڵی رابردوودا به هه‌مان شێوه هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و كارمه‌ندێكی سه‌ربازگه‌كه كوژرا.هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن هاوكاته له‌گه‌ڵ چله‌ی كوژرانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس.