سبه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنفرانسی میونشن به‌شدار ده‌بێت

 

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ 56ه‌مین كۆنفرانسی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ موینشن و بڕیاره‌ سبه‌ی به‌ به‌شداری  ده‌یان سه‌ركرده‌ی جیهانی و وه‌زیرانی به‌رگریی و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان كۆنفرانسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه‌ له‌ تاوتوێكردنی پرسی ئاسایشی جیهانی و ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌ له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌ چه‌ند دیدارێكی سیاسی له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌و نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شدار ئه‌نجامبدات.

شایه‌نی باسه‌ كۆنفرنسه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت و مه‌سرور بارزانی و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌رانی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ میونشنه‌

 

Back to top button