كورد به‌ مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ده‌ستور و رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمبه‌شداری له‌ كابینه‌ی نوێی عێراق ده‌كات

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راسپارد له‌ ئێستادا عه‌لاوی ده‌ستی كردووه‌ به‌ دانوستان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، وه‌زیرێكی كوردیش له‌ پێكهاته‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ به‌ یه‌ك پاكێج دانوستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عه‌لاوی بكه‌ن.

خالد شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمله‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ داواكارم له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كورده‌كان كه‌ به‌یه‌ك پاكێج به‌شداری له‌ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێێ عێراق بكه‌ن، پێویسته‌ مه‌رجی پابەند عه‌لاوی بە دوایین رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر نەوت و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكات.

هاوكات مه‌یاده‌ نه‌جاڕ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش مەرجەكانی كورد بۆ پشتگیریكردن لە عەللاوی ئاشكرا دەكات، كه‌ گرنگترینیان جێبەجێكردنی دەستوور و ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمە.

Back to top button