جاڤی هێرناندێز گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ته‌لۆنیا

خواكوڕك

بڕیاره‌ رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووی یاریزانی پێشووتری به‌رشه‌لۆنه‌ دووباره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مه‌شقه‌كانی له‌نێو یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا، دوای ئه‌وه‌ی له‌یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ڕی بۆماوه‌ی 2 وه‌رز یاری كرد.

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه‌كه‌، كه‌ چاڤی له‌ یارییە دۆستانەكەی نێوان هەڵبژاردەی كەتەلۆنیا و تونس به‌شدار ده‌بێت كە بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو له‌نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه‌ ئەنجامبدرێت.

ئه‌م به‌شداریه‌ی چاڤی وه‌كو رێزێكی تایبه‌ته‌ له‌و یاریزانه‌ به‌هۆی بوونی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ و دوای كۆتایی هاتنی یاریه‌كه‌ش جاڤی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پشووی ساڵانه‌ی خۆی و دواتر په‌یوه‌ندی به‌یانه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌كات.

Back to top button