روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێره‌وه له‌ باره‌ی پۆسته‌رێكی ساخته‌

‏‎دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاگاداریه‌ك به‌ ناوی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌مه‌و دوا دابه‌شكردنی غاز به‌ بڕیاری قایمقام له‌ رێگای فۆڕمی خۆراكه‌وه‌ ده‌بێت، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌و باریه‌وه‌ راگه‌یێندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێره‌وه..

‏‎به‌پێویستمان زانی سه‌باره‌ت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگاداریەی کەلەچەندپەیج وئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوولەی خۆراک دەبێت!!ئێمە وەک قایمقامیه تی قەزای ناوەندیی هەولێر بە پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو دوورە لەڕاستی وە ھەر بڕیارو ڕێنماییەک دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە، بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیان دابەش دەکرێت…

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر

Back to top button