لەم كاتەدا قاوە مەخۆن

لە توێژینەوەیەكی زانستی نوێ، زانایان ڕوونی دەكەنەوە ئەو كەسانەی پێش ئەوەی بخەون، قاوە دەخۆنەوە، زیان بە تەندروستیان دەگات و دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە قاوە خواردنەوە بەر لە نووستن.

لە توێژینەوەیەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، مرۆڤ نابێت پێش ئەوەی بخەوێت، قاوە بخواتەوە، چونكە قاوە مێشكی مرۆڤ چاڵاك دەكات، بەمەش خەو تێك دەچێت و مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسوودەیی بخەوێت.

لەم توێژینەوەیەدا هێما بۆ ئەوەشكراوە، كە بەهۆی ئەوەی مێشكی مرۆڤ بە خواردنەوەی قاوە چاڵاك دەبێت، وا دەكات لە كاتی خەودا، لەناكاو لەخەودا هەڵسیتەوە.

رۆژنامەی هەولێر نووسیویەتی، لەتوێژینەوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، كە مرۆڤ دوای خواردنەوەی قاوە، زووتر میز دەكات، بەمەش لە كاتی خەودا بۆ میزكردن هەڵدەستێتەوەو خەوت دووبارە تێك دەچێت.

Back to top button