گواردیۆلا: بەرامبەر ریال بدۆڕێم لە مان سیتی دەردەکرێم

گواردیۆلا لە نوێترین دیمانەیدا دەڵێت ئەگەر بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بکرێینە دەرەوە، ئەوا لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی دوور دەخرێمەوە.

پێپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەڵێت: ئەگەر بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بکرێینە دەرەوە، لەوانەیە بەڕێوەبەری وەرزشی یان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بێتە لام و پێمبڵێت ئێمە نازناوی چامپیۆنزلیگمان دەوێت و من لە پۆستەکەم دووربخەنەوە، لەوانەشە بێن و داوام لێبکەن چۆن بتوانین یانەکە بەرەو پێشەوە ببەین’.

هەروەها گواردیۆلا لەبارەی نازناوی چامپیۆنزلیگەوە دەڵێت ‘خەونی من ئەوەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم، هەموو هەوڵێکی خۆشم دەدە، با بزانین بەرامبەر ریال مەدرید دەتوانین چی بکەین’.

گواردیۆلا سێ ساڵە راهێنەری مان سیتییە تاکو ئێستا دوو نازناوی پرێمەرلیگی بۆ یانەکە بەدەستهێناوە، بەڵام دوای رۆیشتنی لە بارسێلۆنا لەگەڵ بایرن میونشن و مان سیتی نەیتوانیوە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت.

Back to top button