ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە دژی ترەمپ بڕیارێكی دەركرد
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لە نوێترین بڕیاریدا بە زۆرینەی دەنگ دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران سنورداركرد، لەكاتێكدا پێشتر سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریی دابوو لە مەترسییەكانی ئەو بڕیارە.
ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی پیران بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس دەركراوە، وەك كاردانەوەیەكە بە سەركۆنەكردنی سەرۆكی ئەمریكا دادەنرێت لەسەر كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.
بە پێی بڕیارەكە دەبێت سەرۆكی ئەمریكا ئەو هێزانە پاشەكشە پێبكات كە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازی لە دژی ئێران، تا ئەو كاتەی كۆنگرێس بڕیارێكی لەو جۆرە دەدات یان رەزامەندی نیشان بدات.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری لەو پرۆژە بڕیارە دابوو كە ئاماژەیەكی خراپە و وا دەكات كە ئێران بێ ترس جوڵە بكات، بریاریدا مافی ڤیتۆ لە دژی بڕیارەكە بەكار بهێنێت.