بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنگرەی ئاسایشی میونشن دەست بەکارەکانی دەکات

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 14-2-2020 بە کاتی گرینیچ (کاتژمێر 9ـی شەوی هەینی بە کاتی هەولێر)، 56ـەمین خولی کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی (کۆنگرەی میونشن) لە ئەڵمانیا، دەست بەکارەکانی بکات و تا رۆژی 16-2-2020 بەردەوام دەبێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شانێکی باڵا لە کۆنفرانسەکە بەشدارن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی بەشداری نێو کۆنفرانسەکە ئەنجام بدەن.

ساڵانە سەرکردە کاریگەرەکانی جیهان لە کۆنگرەی میونشن تاوتوێی ئاسایش و ئارامیی جیهان و شەڕی دژی تیرۆر دەکەن.

شایەنی باسە، کۆنفراسی ئاسایشی میونشن بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1963 بەسترا.

Back to top button