هێرۆخان: شانازی لە یەكێتی دەركرد
خواكوڕك
ماڵپەرێكی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رایگەیاندووە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی بەرپەرسی رێكخستنەكانی دەرەوەی حیزبەكەی “تەجمید” كردو بڕیارە لێكۆڵینەوەشی لەگەڵ بكرێت.
بە پێی سەرچاوەی شار پرێسی نزیك لە یەكێتی لەچەند رۆژی رابردوو سەركردایەتی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی داخراو یان كردوو لە كۆبوونەوەكەدا چەند پرسێكیان تاوتێ كردووە، یەكێك لە تەوەری كۆبوونەوەكە باس كردن بوو، لە كێشە ناوەخۆیەكانی یەكێتی و پاشان تەوەرێكی تر باس كردن بوو لەسەر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد،كە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی زیاتر قووڵدەكاتەوە، بۆیە “بڕیاری تەجمیدكردنی دراوە”.
هەر بەپێ زانیاریەكانی ئەو ماڵپەری یەكێتی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بەسەرۆكایەتی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی بۆ لێكۆڵینەوە لەشاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێكهێنراوەو بڕیارە لیژنەكە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكات.
هەر بە گوێرەی زانیاریەكانی ئەو ماڵپەرە، ئەندامانی سەركردایەتی سەر بەباڵی “دەسترۆیشتوو”ی یەكێتی بەشدارییان كردووە لەو كۆبونەوەیە، ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی سەر بەباڵی “ناوەندی بڕیار” لەكۆبوونەوەكە بەشدار نەبوونو چەند تەوەرێكی تریش تاوتوێكراون.