سوریا به هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل 3 سه‌ربازی سوریا‌و و 4 ئه‌ندامی سوپای پاسداران كوژران
شه‌وی رابردوو ئیسرائیل كۆگایه‌كی هه‌لگرتنی چه‌ك له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌ش له سوریا و فرقه‌ی یه‌كی لیوای نه‌وه‌دو یه‌كی سوریای له ناوچه‌ی كسوهی باشوری پایته‌ختی ئه‌و وڵاته بۆردوومانكرد .هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌هات كه هێرشكرایه سه‌ر ناوچه‌ی جۆڵان و ده‌نگۆی گه‌یشتنی ژماره‌یه‌ك بارهه‌لگری چه‌كی ئێرانی بۆ سوریا له میدیاكان بڵاو بوویه‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایانكردووه كه ئیسرائیل له رێگای پێنج هێرشی مووشه‌كی كۆگایه‌كی چه‌ك و بنكه‌یه‌كی مه‌شقكردنی سه‌ربازی له دیمه‌شق بۆردوومانكردووه
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری ئاشكراشی ده‌كات كه به هۆی هێرشه‌كه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون، كه سێیان سه‌ر به سوپای سوریا و چواریشیان سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانن