پارێزگاری موسڵ .. پێویستمان بە 15 ملیار دۆلارە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی
نەجم جبووری پارێزگاری موسل ئەمڕۆ هەینی گوژمەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری موسلی ئاشکرای کرد و دووپاتیکردەوە کە هاوکاریە نێودەوڵەتیەکان تەنهـا تایبەت بووە بە نەخۆشخانە و قوتابخانەکان و بۆ ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی شار لە دوای خاپورکردنی لەلایەن چەتەکانی داعشی تیرۆریست پێویستمان بە 15 ملیار دۆلارە
جبووری گوتـی هەر چەندە گوژمەی پێویستمان بەر دەست نیە بەڵام ئاوەدانکردنەوە و کارکردن بەردەوامە و ئاماژەی دا کە کۆماری تورکیا بەنیازە 5 ملیار دۆلار قەرز بداتە عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچانە ئازادکراوەکان بەمەرجێك کە بـڕی 2 ملیار و نیـو بۆ شاری موسل تەرخان بکرێت
سەرچاوە : الغــد برێس