ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران ئامادە دەکات

بە پێی پلانێکی درێژخایەن وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕاهێنان بە یەکەیەکی سەربازی تایبەت دەکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێران .

 

ئەو یەکە سەربازییە بە فەرماندەیی جەنەڕاڵ ئەڤیڤ کوخاڤی راهێنانی پێدەکرێت لە هەردووک بوواری سەربازی و چاودێریدا .

 

ئامانجی سەرەکی ئەو یەکە سەربازییە بۆ چۆنیەتی هێرش کردنە سەر ئێرانە لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی نەرمەواڵەیی و فڕۆکەی جەنگی هەمەجۆرەدا .

 

هەواڵگری سوپای ئیسرائیل لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەشێوەی سیخوڕی مانگی دەستکردی هەموو پلانە نهێنیەکانی ئێرانی ئاشکرا کردووە

Back to top button