سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوونەوە
لە پەنجاوشەشەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن و لە میانەی ئەم کۆنفرانسەدا ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ” دان برۆلیێت ” وەزیری وزەی ئەمریکا کۆبوویەوە .
پێش دەستپێکی فەرمی کۆبوونەوەکە وەزیری وزەی ئەمریکا لە لێداونێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گووتی : باس لە هەندێک ڕەهەندی تایبەت دەکەیین کە پێوەندی بە سەرکەوتنی کوردەوە هەیە ، چوونکە کوردستان نەوتی لە لیبیا و زیاترە و پێمان باشە پێوەندییەکانمان فراوانتر بکەینەوە .
هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە گووتی : پێشتر بەردەوام هەماهەنگیمان لە گەڵ وەزیری وزەی ئەمریکادا هەبووە و ئیستاش لە نزیکەوە باس لە پرۆژەکان دەکەیین .
لەم کۆبوونەوەدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و خالد شوانی وەزیری هەرێم تەیدا بەشدار بوون