سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : خەڵکێکی زیاتر دەچنەوە ناو ریزەکانی داعش
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوۆێکەوتنێکی گۆڤاری “ئەتلەنتیکی ئەمریکی” ، هۆشداری دەدات لە بەکەمزانینی داعش و دەڵێت ئەوە کارێکی هەڵەیە ، هەرچەند زۆرێک لە سەرکردەکانی داعش لە ناو چوون بەڵام ئەمجار بە ئەزموونێکی ترە وە دەگەڕێتەوەو خەڵکی زیاتریش دەچنە ناو ریزەکانیانەوە .
لە بەشێکی تری ئەم چاوپێکەوتنەدا مەسرور بارزانی لە بارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەڵێت ، ئەو کارە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکای چڕتر کردەوە و ئەگەری هەیە کاریگەری نەرێنی لە سەر شەڕی دژی تیرۆر دروست بکات .
لە کۆتاییدا مەسرور بارزانی سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش گرێدەداتەوە بە ژینگەی پێشووی عێراق و ناوچە و پەیوایە نەبوونی هەلی کار و هەژاری، هەلو مەرج دەرەخسێنێت بۆسەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە .