دوای ته‌نها دوو هه‌فته‌ له‌ جیابوونه‌وه‌ی له‌ یه‌كێـتی ئه‌ورووپا وه‌زیری دارایی بریتانیا ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

 

وه‌زیری دارایی بریتانیا ساجد جاوید له‌ هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و پێش مانگێك له‌ خستنه‌ رووی بودجه‌ی گشتی ساڵانه‌ی وڵات ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، دوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌شی رایگه‌یاندووه‌ من رێز له‌ كه‌سایه‌تی خۆم ده‌گرم نامه‌وێت به‌ مه‌رج له‌ پۆستی وه‌زیریدا بمێنمه‌وه‌.
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ساجد جاوید وه‌زیری دارایی بریتانیا دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ بوریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌ هه‌ولی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی حكومه‌ت و لادانی ژماره‌یه‌ك له‌ راوێژكاره‌كانی وه‌زیران دا بووه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه‌ به‌ لادانی سه‌رجه‌م راوێژكاره‌ تایبه‌ته‌كان و گۆڕینیان بۆ راوێژكاره‌ تایبه‌ته‌كانی حكومه‌ت به‌ مه‌به‌ستی پێكهینانی تیمێكی یه‌كگرتوو.
دواتر جاوید له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ناتوانێت به‌و مه‌رجانه‌ی جۆنسن رازی بێت بۆیه‌ ده‌ستی له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

Back to top button