لە رواندز و سۆران سبه‌ی له سه‌رجه‌م ناونده‌كانی خوێندن پشوو ده‌بێت
دوای ئەوەی شەپۆلێکی سەرماو سۆلە هەرێمی کوردستانی گرتەوەوە، ئاستەنگی بۆ پرۆسەی خوێندن لە چەند ناوچەیەک دروستکردووە، قایمقامی قەزای سۆران رایگەیاندووە کە لە سەرجەم قوتابخانەکان بەیانیان دەوام دەوەستێت و دوا نیوەڕۆیان دەوام لەو شوێنانەی ئاستەنگی هاتووچۆی نامێنێت ئاسایی دەبێت.
لەلایەکی دیکە به‌رێوه‌به‌رایەتی په‌روه‌رده‌ی رواندز، ڕایگەیاندووە سبه‌ی شه‌ممه درێژكراوه‌ی پشووی رۆژانی پێشووتر بێت له سه‌رجه‌م ناونده‌كانی خوێندنی سنووری قه‌زای رواندز و ناحیه‌ی وه‌رتێ.
هاوكات داوا له هاوڵاتییانی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به هۆشیارییه‌وه جموجۆڵ ئه‌نجام بده‌ن و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.