ئه‌و كه‌سانه‌ پێویسته‌ لیمۆ بخۆن

لیمۆ ، میوەیەكی سوود بەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ، لەكتێبە كۆنەكاندا زۆر باسی كراوە بەتابیەتی لەسەردەمە كۆنەكاندا.

لیمۆ ژمارەیەك سوودی گرنگی هەیە كە لەهیچ میوەجاتێكدا نییە، هەربۆیە پزیشكان ئامۆژگاریمان دەكەن لەگەڵ هەموو چەمێك بیخۆین، ئەمانەش هەندێك لەسوودەكانی لیمۆیە :

1. بۆ كۆكەو هەڵامەت سوودی هەیە.

2. زوو هاریكاری هاتنە دەرەوەی بەڵغەم دەدات.

3. سوڕی خوێن چاڵاك دەكات.

4. كاریگەری لەسەر نەخۆشی جومگەكان و دەوالی هەیە.

5. ڕێگری دەكات لەزوو دەركەوتنی نیشانەكانی پیری.

6. مرۆڤ لەنەخۆشی شێرپەنجە دووردەخاتەوە.

7. ڕێژەی چەوری لەخوێندا كەمدەكاتەوە.

8. كاریگەری بۆ جوانكردن و نەرمكردنەوەی پێست هەیە.

9. جوڵەی مرۆڤ ئاسایی دەكات و هاوسەنگی لەش رادەگرێت.

10. رەنگی پێست دەپارێزێت.

Back to top button