میدیاكانی نزیك له یه‌كێتی و گۆڕان پێشنیارێكی دیكه بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن

خواكوڕك
دوای پێشنیاركردنی پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌هاوكاری لیسته‌كه‌ی مالكی له‌په‌رله‌مانی عێراق، بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌شه بووجه‌ی كورد له‌به‌غدا، له ئێستاشدا له‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كرنی بووجه‌ی عێراق له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، یه‌كێتی و گۆڕان له میدیاكانه‌وه پێشنیارێكی نوێ بۆ جكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن.
به‌پێی پێشنیاره نوێیه‌كه‌ی هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی و گۆڕان بۆ حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوو به بووجه‌ی 2017ی عێراق، ده‌كرێ عێراق به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی خه‌ڵك و ده‌رمان له‌حكومه‌تی هه‌رێم ببڕێت.
له ئێستادا ئه‌م دوو حیزبه له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیاره ده‌كه‌ن بۆ لایه‌نی عێراقی و به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌رێگه‌ی مالپه‌ڕ و كه‌ناڵه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
پێشنیاری ئه‌م جاره‌ی دروستكردنی قه‌یرانی ده‌رمان و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی خه‌ڵك، (كه په‌یوه‌ستن به بووجه‌ی سیادی و حاكیمه‌ی عێراق و ناچنه ژێرباری هیچ رێكه‌وتنێك) دوای ئه‌وه دێت كه له‌سه‌ر پێشنیاری له‌تیف ره‌شیدی مێردی شاناز و عادل مورادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، مووچه و بووجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن مالكیه‌وه بڕدرا.