مەسرور بارزانی لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی میونشن لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای وڵاتان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی میونشن، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دووەمین رۆژی کۆنفرانسی میونشن، دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەم بەرپرسانە دەبێت:
– مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا
– شێخ سەباح خالید حەمەد ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت
– شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا
– سێرجی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا
– ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی
-لێنزی گراهام، سيناتۆری ئەمەریکی
-ئەیمەن ئەلسەفدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن
– مارک ڕووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا
– محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق
-هاریت سینگ سەججان، وەزیری بەرگری کەنەدا
-جان ئيڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا