کەشناسی هەرێم: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ شه‌ممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری نمە باران و بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان ھەیە.
راشیده‌گه‌ێنێت ، بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای ھەولێر 13 پله‌ى سیلیزی ده‌بێت ، له‌پارێزگای سلێمانی 12 پله‌ى سیلزی و له دھۆكیش 11 پلە و لە پارێزگای كەركووك یشبەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات به‌پێى پێشبینیه‌كان ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای سبه‌ى یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لە كاتەكانی ئێوارەدا
له ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.