ئیسرائیل داوایەك لە بەریتانیا دەكات

ڕۆژنامەی ئیسرائیل ھیوم بڵاوی كردەوە كە ئیسرائیل داوای لە بەریتانیا كردووە كە ڕێكەوتنی بازرگانی نێوانیان گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

ئیسرائیل داوای كردووە كە پڕۆژە بازرگانیەكان كەرتی خۆرئاواو بەرزاییەكانی جۆلانیش بگەڕێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ناتانیاھۆ قسەی لەگەڵ بۆریس جۆنسنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كردووە.

پێشتر ئیسرائیل ڕێكەوتنی لەگەڵ وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كردبوو كە پڕۆژە بازرگانیەكان ئەو ناوچانە ناگرێتەوە چونكە داگیر كراون.
Back to top button