دابەشكردنی مووچەی سبەی یهك شهممه راگەیەنرا .. بزانە مووچەی چ شوێنێك دابەش دەكرێت
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت، ناوەڕاست و كۆتایی ئەم هەفتەیەش دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە له وهزارهتی دارایی، سبەی یەك شەممه مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، ناوەڕاست و كۆتایی ئەم هەفتەیەش خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم شوێنەكان بڵاو دەكرێتەوە.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.