وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسی ئاشتی میونشن به‌شداری كرد له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین دیداری سیاسی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری وڵاتان ئه‌نجامدا له دووه‌م رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، كۆبوویه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیسپه‌ر رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2020 به‌ڕێوه‌چوونی دووه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێ/ی كوردستان له‌گه‌ڵ مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كۆبووه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند هەردوولا قسەیان لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە كردوە و تەئكیدیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كردۆتەوە.
هەروەها لە كۆبونەوەكەدا مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، هەرێمی كوردستانی بە هاوپەیمانێگی گرنگی وڵاتەكەی لە ناوچەكەدا وەسفكردووە، راشیگەیاندوە، بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و راهێنانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
دوای كۆبونەوەكەش، مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بە زمانی ئینگلیزی نوسیوێتی “لە كۆبونەوەكەماندا لەگەڵ مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، دووپاتمانكردەوە، كە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا، بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە گرنگە”.