پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌و كه‌سه‌ی به چه‌قۆ هێڕشی كرده سه‌ر پیاوێكی به ساڵاچوو و پۆلیسێك ده‌ستگیركرا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌و كاته‌ی پیاوێكی به ساڵا چوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له مزگه‌وتی عه‌بدولكه‌ریم موده‌ریس كاتژمێر (5:30) سه‌رقاڵی نوێژه، كه‌سێك هه‌لی ده‌كوتێته سه‌ر و هه‌وڵده‌دات به زۆری پاره‌ی لێ بسه‌نێت، پاش ئاماده‌نه‌بوونی پیاوه به ساڵا چووه‌كه هێرشكرهكه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی لێده‌دات و برینداری ده‌كات، دواتر پۆلیسێكی فریاكه‌وتن به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی پیره پیاوه‌كه له ژێر ده‌ستی هێرش كه‌ره‌كه ده‌ر ده‌هێنێت و چهقۆیهكیش به‌ر پۆلیسه‌كه ده‌كه‌وێت.
پاش رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند بهرەبەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتێكی شاری هەولێر، تۆمەتبارێك بە چەقۆ كەسێكی بەساڵاچو و پۆلیسێكی برینداركرد، پۆلیس بەدواداچونی وردی كرد و لە ماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكەی دەستگیركرد.
هه‌روه‌ها لەوبارەیەوە عەمید دلێر نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر (5:30)ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە)، لە كاتی نوێژی بەیانیدا لە مزگەوتی (عەبدولكەریم مودەڕیس) لە هەولێر، كەسێك بە ناوی (ع.ل.م) هەڵیكوتاوەتەسەر مزگەوتەكە و داوای لە هاووڵاتییەكی بەساڵاچو بە ناوی (جەمیل محەمەد ساڵح) (تەمەن 78 ساڵ) كردوە، كە پارەی پێبدات، دوای رەتكردنەوەی داواكەی لەلایەن پیاوە بەساڵاچوەكە، تۆمەتبارەكە چەند چەقۆیەكی وەشاندوە و بە سەختی برینداری كردوە.
ئەوەشی خستەڕو، هەندێك پەیج و ماڵپەڕ بە مەبەست و بۆ بەلاڕێدابردنی دۆسیەكە نوسیویانە گوایە ئەو كەسەی هێرشی كراوەتەسەر مامۆستای ئایینییە، بەڵام لە راستیدا هاووڵاتییەكی ئاساییە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەركی پۆلیس پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاووڵاتیانە بە بێ جیاوازی.
عەمید دلێر نەجاڕ رونیشیكردەوە، لە كاتی هەڵكوتانەسەر هاووڵاتییە بەساڵاچوەكە، پۆلیسێكی فریاكەوتن بە ناوی بەختیار ستار ئیسماعیل لە كاتی ئەركدا لەوێ دەبێت، بۆیە بە هانای پیاوەكەوە دەچێت و لە ژێر چنگی رزگاری دەكات، بەڵام لەئەنجامدا چەقۆیەكی بەردەكەوێت و ئەویش بریندار دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە رێكخراوە و پۆلیس توانی بە ماوەیەكی زۆر كەم تۆمەتبارەكە دەستگیربكات، دۆسیەكەش خراوەتەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بۆئەوەی رێڕەوی یاسایی وەربگرێت و رێكاری یاساییش دەرهەق بەو كەسە بگیرێتەبەر، كە تاوانەكەی ئەنجامداوە.