یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەوروپا تۆمارکرا
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ زیاتر له 22 وڵاتی جیهانی، تا ئێستا زیاتر له 1000 كه‌س به هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه‌و نزیك به 50 هه‌زار كه‌س دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوونه، له ئه‌ورووپاش زۆرترین حاله‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ردوو وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا تۆماركراوه، میدیاكان ئاشكرایان كردووه كه ئه‌مڕؤ یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەوروپا تۆمارکرا.
ئانیس بوزین، وەزیری تەندروستی فەڕەنسا پێشتر و لە ٢٤ ی ١ ی ئەمساڵدا بوونی دوو حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە لە وڵآتەکەی ئاشکرا کردبوو، ئه‌مڕۆش رایگه‌یاندووه كه کەسێکی چینی لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە، ئەوەش یەکەم حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسە و لە وڵاتێکی دەرەوەی ئاسیا.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ڕایانگەیاند، لە ٢٤ ی مانگی ١ وە تا ئەمڕۆ شەش حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەڕەنسا تۆمارکراون.