مه‌سرور بارزانی بۆ سێرگی لاڤرۆڤ: پێویسته‌ ره‌چاوی مافی كورد بكرێت له‌ رۆژئاوای كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ رۆژئاوای كوردستان

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرو بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 56ـه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن به‌شداری كرد له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه‌ چه‌ند دیدارێكی سیاسی له‌گه‌ڵ ژماه‌ره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری وڵاتانی به‌شدار له‌ كۆنفرانسه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ دووه‌م رۆژی كۆنفراسه‌كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبووه‌وه‌.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە  تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ كه‌  دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، كۆبووه‌وه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی کە تویته‌كه‌یدا نووسیویەتی، جەختمان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە بە تایبەت لە سووریا کردەوە. من داواکاریی خۆم لە رووسیا دووپات دەکەمەوە کە نێوەندگیریی بکات  لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکانی سووریا بە رەچاوکردنی مافی هەمووان، بە کوردەکانەوە”.

لە درێژەی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.

Back to top button