سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تی لیندز گراهام كۆبووه‌وه‌

دوای به‌شداری كردنی له‌ 56ـه‌مین كۆنفرانسی ئاساشی جیهانی له‌ میونشن، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دووه‌مین رۆژی به‌ڕیوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یك سه‌ركرده‌ی جیهانی و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان كۆبووه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ لەگەڵ شاندێکی گەورەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی و ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسی ئه‌مریكا دۆخی عێراق وناوچەکە تاوتوێ کرا و شاندی کۆنگرێس پشتیوانی خۆیان بۆهەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەوەی فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بێت.

Back to top button