سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كۆبووه‌وه
دوای به‌شداری كردنی له 56ـه‌مین كۆنفرانسی ئاساشی جیهانی له میونشن، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دووه‌مین رۆژی به‌ڕیوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یك سه‌ركرده‌ی جیهانی و وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان كۆبووه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ لەگەڵ فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و چه‌ند پرسێكی ئه‌منی تاوتوێكران