جێگری سوپا ساڵاری پێشمه‌رگه: سه‌رجه‌م چاڵاكیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردۆته‌وه
دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئالۆزیه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له عێراق و ده‌رچوونی بڕیاری ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه بیانیه‌كانی ده‌ركرد، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌رجه‌م چاڵاكیه‌كانی له عێراق راگرت، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵیت له ئێستادا سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردۆته‌وه.
لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووه: ” لە ئێستادا دەستی پێكردووەتەوە و لە ھەموو روویەكەوە ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ھەماھەنگی و ھاوكارییان ھەیە، راستە پێشتر ھەموو چالاكی و ھەماھەنگییەكانی ھاوپەیمانان دژی داعش راگیرابوون لە مەشق و چالاكیی ئاسمانی.
جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: “بە شێوەیەكی گشتی ھەموو ھاوكاری و ھەمانگییەكی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزی ھاوپەیمان بەردەوامی ھەیە چ لە ڕووی مەشق و راھێنانەوە بە ھێزەكانی پێشمەرگە، یانیش پاڵپشتیی لۆجستی بۆ ھێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان.