سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی میونشن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندێکی باڵای پەرلەمانتارانی ئاڵمانیا کۆبۆوە کە پێک هاتبوو لە هەریەک لە نیل شمید و کارستن شنایدەر و فیختز فەیگنترۆی لە پارتی سۆشیال دیموکراتی ئەڵمانیا

 

لەو کۆبوونەوەدا رۆڵی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیری عێراق و ناوچەدا لە لایەن پەرلەمانتارانەوە بەرز نرخێندرا ، هاوکات خەختیان لەوە کردەوە هاوکاری بەردەوامی ئاڵمانیا بۆ ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کاریگەری تایبەتی لە سەر ئاسایشی جیهانیش دەبێت .

 

لە وڵامی پەرلەمانتاراندا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی بەشداربووان و بە گشتی ئاڵمانیای کرد و ڕای وابوو ئاڵمانیا دەتوانێت بۆ سەرکەوتنی بواری ئابووری کابینەی نوێی هەرێم رۆڵی سەرەکی بگێرێت

Back to top button