حشد: به‌پێی یاساكه‌مان ده‌توانین بچینه نێو هه‌ر وڵاتێك، وه ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین

خواكوڕك
ئه‌مساڵ حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی عێراق كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی پێدرا كه‌ده‌توانێت بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته جێبه‌جێیان بگات، سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیش ده‌ڵێت ساڵی 2017 له‌نێو خاكی سوریاین.
سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند، كه به‌پێی یاسا پاڵه‌وانانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌توانن بچێنه نێو هه‌روڵاتێك كه مه‌ترسی هه‌بێت بۆ سه‌ریان، و له‌ڕاوه‌دونانی داعش‌یش به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ره‌ققه، به‌هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ناو سوریا.
پێشتر میدیاكانی سه‌ر به‌حه‌شد موژده‌ی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو كه له‌ماوه‌ی داهاتوو له‌رێگه‌ی دروستكردنی لیوایه‌كی نوێ له‌شاری حه‌سه‌كه، ئه‌ركی پاراستنی سنوری نێوان عێراق و سوریایان پێ ده‌سپێردرێ، و به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌ستكراوه ده‌بن بۆ رۆیشتن بۆناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا.
له‌لایه‌كیتر په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به لیستی به‌در له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، پێویسته داعش له‌ڕه‌گه‌مه‌وه وشك بكرێت، بێگومان ڕه‌گی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌ش له سوریا و به‌دیاری كراوی له ره‌قه‌یه، بۆیه پێویسته جه‌نگاوه‌رانمان تا ئه‌و شوێنه به‌رده‌وام بن له پێشڕه‌ویه‌كانیان.
دوای كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب له‌لایه‌ن رژێمی سوریا به‌هاوكاری ئێران و روسیا، له ئێستادا هه‌ریه‌كه له ئێران و سوریا و سه‌ركردایه‌تی هێزه گشتیه‌كانی چه‌كدارانی حه‌شد به‌هاوكاری روسیا و یه‌په‌گه له‌سه‌ر هێڵن بۆ هێنانه ژووره‌وه‌ی حه‌شد بۆ ناو خاكی سوریا و ناوچه كوردیه‌كان.