سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئۆردن کۆبوونەوە

 

لە پەرواێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئاڵمانیا مەسرور بارزانی سەرکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ” ئەیمەن سەفەدی ” وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆبۆوە .

 

ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن وێڕای گەیاندنی  سڵاوی تایبەتی شای ئوردن بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، باسی لە پێوەندی مێژوویی نیوان هەرێم و وڵاتەی کرد و گووتی وەک ڕابردوو ، بۆ داهاتووش بە گرینگەوە لەی دەڕوانین .

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەدا سوپاسی خۆی ئاراستەی شا عەبدوڵلا دەکاتەوە کە بەردەوام پشتیوانی کردووە بۆ سەقامگیری هەرێم و عێراق .

Back to top button