سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە .
ئەمڕۆ شەممە لە دووای زنجیرەکۆبوونەوەیەکی تایبەت لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئاڵمانیا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ محەممەد ئەلحەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبۆوە .
گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و عێراق بە تایبەت پێک هێنانی کابینەی نوێ تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە بوون .
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جارێکیتریش دووپاتی کردەوە ، هەرێمی کوردستان پشتیوانی لە کابینە و حکومەتێک دەکات ، پشت بە مافە دەستووریەکان ببەستێت و وەزیرەکان لە پشکی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی وەک خۆی بمێنێتەوە .