سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری کەنەدا کۆبوونەوە

کۆبوونەوەکانی پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئاڵمانیا لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە ئەوجار لە گەڵ وەزیری بەرگری کەنەدا ( هارجیت سەججان ) کۆبوویەوە .

 

هارجیت لەم کۆبوونەوەدا بەڵێنی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامی و هاریکاری و ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات دەکاتەوە دەڵێت ، بۆ شکستی کۆتایی هێزەکانی تیرۆریستی هاوکاری هەرێمی کوردستان پێویستە .

 

هاوکات مەسروز بارزانی ، وێرای سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ، جەخت لەوە دەکاتە بۆ لە ناو بردنی ئەو فاکتەرانەی دەبنە هۆی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕەشەکوژی .

 

Back to top button