گوێز.. له‌ مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی سه‌رده‌م ده‌تپارێزێت

لێكۆله‌ره‌وان له‌ زانكۆی (لینوی)ی ئه‌مریكی جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ خواردنی گوێز بۆ رێكخستنی گه‌ده‌ به‌سووده‌ چونكه‌ جۆره‌ ڤایرۆسێك دورست ده‌كات كه‌ هاوكاره‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.

لێكۆله‌وه‌ران  18 كه‌سیان له‌ پیاو ئافره‌ت دابه‌شی دوو كۆمه‌ڵه‌ كرد كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا رۆژانه‌ 42 گرام گوێزیان خوارد ، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌رده‌وام بوون له‌ ژه‌مه‌ خواردنی ئاسایی.

له‌ كۆتاییدا ده‌ركه‌وت ڤیرۆسی به‌سوودی ته‌ندروست بۆ گه‌ده‌ بۆ كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م زیاد بووه‌.

توێژه‌ر “حنا هۆلشر” ده‌ڵێت: خواردنی گوێز چه‌ند ماده‌یكی به‌سوود بۆجه‌سته‌ دروست ده‌كات وه‌كو ترشیاتی زه‌یتی كه‌ هاوكاره‌ بۆ هه‌رسكردنی خوارده‌مه‌نی له‌ هه‌مان كاتدا هاوكاره‌ بۆ چالاككردنی ڤایرۆسی به‌سوود بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

سه‌رچاوه‌/  سۆمه‌ر نیوز

Back to top button