سودی سەرسوڕهێنەری گێلاس
گێلاس یەکێکە لە باشترین و بەتامترین میوەکان و لەسارانسەری جیهان ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەیخۆن و سودی لێدەبینن، چەندین ڤیتامین و پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە.
گێلاس ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی فایبەر و پۆتاسیۆم و پرۆتینی و ڤیتامین A و C و مادەی ئاسن و مەنگەنیز و فۆسفۆر و زینکی تێدایە .
بەهۆی بونی ژمارەیەکی زۆر پێکهاتەی سودبەخش بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیانە سودێکی زۆری دەبێت :
1.چارەسەری ئازار و هەوکردن دەکات :
بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردن ڕێگە لەدروستبونی هەوکردن و ئازار دەگرێت و ناهێڵێت ترشی یوریک لەناو خوێن زیاد بکات ئەمەش لە هەوکردن دەمانپارێزێت .
2. خەوتن باش دەکات :
بەهۆی ئەوەی میلاتۆنینی تێدایە هاوکاری خەوێکی ئارام وتەندروست دەکات و وامانلێدەکات هەست بە خەواڵویی نەکەین .
3. ئازاری ماسولکەکان کەمدەکاتەوە :
بەهۆی ئەو دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنانەی تێیدایە سودێکی زۆری بۆ ئەوکەسانە دەبێت توشی ئازاری ماسولکە و جومگەکان دەبن .
4.ڕێگە لە کۆبونەوەی چەوری جومگەکان دەگرێت :
بەهۆی بونی ڕێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسانەکان ڕێگە لە کۆبونەوەی چەوری جومگەکان دەگرێت و نیشانەکانی کەمدەکاتەوە .