مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ده‌درێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت “ئه‌مڕۆ یەك شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی بۆ مانگی تشرینی دووەم دابەشدەكرێت”.
 
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، بڕیارە ئه‌مڕۆ یەكشەممە 16ی شوباتی 2020، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و شوێن راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌یان پێبدرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2019، دابەشدەكات، بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان لەم هەفتەیەدا بەغدا بڕی 522 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی مانگی كانوونی دووەمی 2020 دەنێرێت.
Back to top button