وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگەیەندراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و لاڤرۆڤ بڵاودەكاتەوە

وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یاندراوێكی  له‌باره‌ی دیداری سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ 15ی 2ى 2020 ،  له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی ئاسایشی  میونشن، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیای فێدرال سێرگی لاڤرۆڤ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق مه‌سرور بارزانی كۆبوویه‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی  دیداره‌كه‌دا چه‌ندین پرسی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌دان به‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌ گه‌لێك بواردا له‌نێوان رووسیا و عێراقدا تاوتوێكران، هه‌ر له‌ومیانه‌شدا سه‌ر‌نج خرایه‌ سه‌ر كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌بواری وزه‌ و سوته‌مه‌نی و وه‌به‌رهێنان و هاریكاری مرۆیی  له‌ته‌ك كوردستاندا.

له‌ میانی  به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باسه‌كانی رۆژدا و له‌مه‌ڕ بابه‌تی گه‌رمی ناوچه‌كه ‌و ره‌وشی ناوخۆ و ده‌وروبه‌ری عێراق، جه‌خت له‌سه‌ ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت هاوكار بێت به‌ئامانجی به‌رگرتن له‌ داڕوخانی هه‌رچی زیاتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕواست و باكووری ئه‌فریقایه‌، هه‌ماهه‌نگی بكات له‌و ته‌نگژه‌ سه‌ربازی و سیاسییه‌ی باڵی به‌سه‌رناوچه‌كه‌دا كێشاوه‌ رۆڵی خۆی ببینێت.

ھەروەھا باس له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سووریا كرا، به‌جۆرێك كه‌ مافی هه‌موو گه‌لان و گرووپه‌ نه‌ژادییه‌كانی وڵاته‌كه‌ له‌به‌رچاوبگیرێت.

Back to top button