یەكێتی قسەكردنی لە سەركردایەتی حزبەكەی قەدەغە دەكات
خواكوڕك
ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە سەرپەرشتی مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوێنی شەممە، 24ی 12 بێ ئامادە بوونی ( ناوەندی بڕیاری یەكێتی) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبۆوە لە كۆبوونەوەكەدا سەررای تەجمید كردنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە كۆبوونەوكە دا بڕیار درا، ئەندامانی سەركردایەتی لێدوان لەسەر بابەتەكانی پەیوەندیدار بە ناوخۆی یەكێتی نەدەن.
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەسەر ئەو كۆبوونەوەیە دوێنی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە باڵی زۆرینەی ناو یەكێتی بڕیاری تەجمید كردنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی داو و قسە كردنیشی لەسەر كێشە ناوەخۆیەكانی یەكێتی قەدەغە كرد،
سەرچاوەكەی خواكوڕك راشی گەیاند، كۆبوونەوەكە ئەوەبووە هیچ كەسێك بێ ئاگاداری مەكتەبی سیاسی لێدوان لەسەر بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی نەدات و نابێ قسەی لەسەر بكات، دەبێت تەنیا وتەبێژ قسەی لەبارەوە بكات.
شایانی باسە پێشتر ئەم بڕیارە گەڵاڵە كرابوو، بەڵام دوێنێ بە تەواوی گفتوگۆی لەسەر كراوە”.
لەو كۆبوونەوەیەدا كە نزیكەی 8 كاتژمێر بەردەوام بووە، هەریەك لە عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەند و قوباد تاڵەبانی-یش ئامادەی بوون.