کەشناسی هه‌رێم: به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و دەستپێکردنی باران لە کاتەکانی ئێوارەدا، لە شەودا ئاستی باران بارینەکە زیاتر دەبێت لەگەڵ بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەی شاخەکان.

راشیده‌گه‌یه‌نن کەشوهەوای سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و نمەبارانی پچڕپچڕ، لەگەڵ بەفربارین لەناوچە سنوورییەکان و لووتکەی شاخەکان.

Back to top button